توركیا كه‌مپی هۆلی بۆردومانكرد
K24 - هەولێر:
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له دوو هێرشی جیاوازدا، كه‌مپی هۆلیان بۆردومانكرد.
به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، فه‌رهاد شامی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 23ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌یان له‌نێو كه‌مپی هۆل كردووهتهئامانج، كه پاسه‌وانی كه‌مپه‌كه ده‌كه‌ن و کەسوکاری چەکدارانی داعشی لێ نیشته‌جێیه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ژماره‌یه‌ك خێزان له كه‌مپه‌كه رایانكرووه.
هاوكات مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە"، رایگه‌یاند، "ئێمه به‌شێك نیین له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئیسته‌نبۆڵ" و ئۆپراسیۆنهكانیشی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵپه‌سارد.
عه‌بدی داوا له سوپای سووریا ده‌كات، هاوشانییان دژی توركیا بجه‌نگن. گوتیشی: "سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی سووریا له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی توركیا لاوازه".
کەمپی هۆل، دەکەوێتە باشووری شارۆچکەی هۆل لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.
کەمپەکە لەژێر دەسەڵاتی ئیدارەی خۆسەر دایە و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پاسەوان و بەڕێوەبەری کاروباری ئەمنی کەمپەکەن.
هێرشه‌كانی توركیا، دوای ئەوە دێت رۆژی (13ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیسقلالی شاری ئیستانبوڵ روویدا، لە ئەنجامدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 80 کەسی دیکە برینداربوون، دوای رووداوەکە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پەکەکە و پەیەدەی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەیان دەستگیرکردووە و "بڕیاری تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە و ئەنجامدەرەکە لە عەفرینەوە هاتووەتە ناو خاکی تورکیا".