داواكاری گشتیی پێشووی ئه‌مه‌ریكا: تره‌مپ ماڵی كۆمارییه‌كان ده‌سوتێنێت
K24 – هه‌ولێر:
داواكاری گشتیی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، ویلیا‌م بار، رایگه‌یاند، پێویسته كۆمارییه‌كان رێبه‌رێكی نوێ هه‌ڵبژێرن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هۆشداری دا له‌وه‌ی جارێكی دیكه تره‌مپ بێته‌وه ناو بواره‌كه و ئه‌مجاره به یه‌كجاری ماڵه‌كه‌یان بسووتێنێت.
گوتیشی: تره‌مپ له رێگه‌ی هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نگرانی دوور نییه ماڵی كۆمارییه‌كان ئاگر بدات.
هه‌روه‌ها گوتی: تره‌مپ ئاماده‌یه ماڵه‌كه وێران بكات، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت به ده‌ستی نه‌هێنێت. چونكه ئه‌و پشت به هیچ بنه‌مایه‌ك نابه‌ستێت و ته‌نیا خۆپهرستێكه.
ویلیا‌م بار، دووپاتیكرده‌وه، تره‌مپ له‌به‌ر خۆپهرستییهكهی ناتوانێت بیر له حزبی سیاسی بكاته‌وه، ته‌نیا شتێك ده‌یه‌وێـت خۆیه‌تی، ئه‌و زۆر خۆپه‌رسته.