خلووسی ئاكار: تا ئێستا 326 چەکداری پەکەکه و یەپەگه کوژراون
K24 – هه‌ولێر:
خلووسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆپەراسیۆنەکان لە باکووری سووریا لەڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە بەردەوامن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 25ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) خلووسی ئاكار وه‌زیری به‌رگری توركیا رایگه‌یاند، له ئۆپەراسیۆنی چنگ - شمشێردا تا ئێستا 326 چەکداری پەکەکه و یەپەگه کوژراون و ئۆپەراسیۆنەکانیش بەردەوامن.
رەتیشیدەکاتەوە، هیچ خاڵێکی چاودێری ئەمه‌ریکییان لە باکووری سووریا بۆردومانکردبێت.
هێرشه‌كانی توركیا، دوای ئەوە دێت رۆژی (13ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022)، تەقینەوەیەک لە شەقامی ئیسقلالی شاری ئیستانبوڵ روویدا، لە ئەنجامدا شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 80 کەسی دیکە برینداربوون، دوای رووداوەکە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پەکەکە و پەیەدەی بە ئەنجامدانی تەقینەوەکە تۆمەتبار کرد و رایگەیاند، ئەنجامدەری تەقینەوەکەیان دەستگیرکردووە و "بڕیاری تەقینەوەکە لە کۆبانێ دراوە و ئەنجامدەرەکە لە عەفرینەوە هاتووەتە ناو خاکی تورکیا".