سوودانی به‌دواداچوون بۆ ره‌وشی سه‌ربازانی عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ره‌وشی سه‌ربازان و دابینكردنی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانیان، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی دا.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 25ـی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: بڕیاردرا بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی به‌رگری، به مه‌به‌ستی چاودێریكردنی ره‌وشی سه‌ربازان و دابینكردنی پێداویستیه سه‌ره‌كییه‌كانییان.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، لیژنه‌كه ده‌ست به كاره‌كانی ده‌كات بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له خۆراكی سه‌ربازان به رێگه‌ی سه‌ردانی له‌ناكاو و له كاته جیاوازه‌كاندا و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری رهوهشیان ده‌بن.
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه چاودێری ژماره‌ی پاسه‌وانانی ئه‌فسه‌ران له پله‌ی موقه‌دم و به‌ره‌و سه‌ره‌وه ده‌كات، له‌گه‌ڵ تێبینیكردنی دیارده نه‌رێنیه‌كان، كه زیان به‌ناوبانگی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگهیندراوهكهدا هاتووه: ئه‌م لیژنه‌یه ئه‌مڕۆ هه‌ینی ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌موو شوێن و باره‌گای سه‌ربازی و ئه‌منی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگری و ده‌زگای رووبه‌ربووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی تایبه‌ت بكات.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022)، له‌لایه‌ن له‌تیف ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقه‌وه، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی وه‌ك كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی راسپێردرا بۆ پێكێهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق.
رۆژی27ـی تشرینی یه‌كه‌می 2022، كارنامه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی و (21) وه‌زیری كابینه‌كه‌ی له دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق متمانه‌یان پێبه‌خشرا و وه‌كو سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق هه‌ڵبژێردرا.