دوو سه‌ربازی توركیا كوژران
K24 - هه‌ولێر:
له ئۆپراسیۆنی چنگ -قوفڵی توركیا دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له سنووره‌كانی عێراق و سووریا به‌ڕێوه‌ده‌چن، دوو سه‌ربازی توركیا كوژران و سێی دیكه‌ش بریندارن.
وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنی "چنگ-قفڵ" له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا، دوو سه‌ربازی توركیا كوژران و سێی دیكه‌ش بریندارن.
دوێنێ وەزارەتی بەرگری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا ناسنامەی دوو سەربازی ئاشکراکرد، کە لە شەڕی پەکەکە لە ناوچەی زاپ کوژراون.
بەگوێرەی ناسنامەکان یەکێک لە سەربازە کوژراوەکانی تورکیا ئەفسەر بووە.
وەک لە راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا هاتبوو، کوژرانی ئەو دوو سەربازە بەهۆی هێرشی گەریلاکانی پەکەکە بووە بۆ سەر هێزەکانیان، هاوکات سەربازێکی دیکەشیان برینداربووە.
سوپای تورکیا له 18ـی نیسانی 2022، له رێگه‌ی وشکانی و ئاسمانییه‌وه ئۆپه‌راسیۆنێکی به‌ناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سه‌ر بنکه و باره‌گاکانی په‌که‌که له ناوچه‌کانی زاپ، مه‌تین و ئاڤاشین ده‌ستپێکردووه.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا، تائێستا 90 سەربازی تورکیا لەو ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون.