زاخارۆڤا: سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا كێشه‌ی وزه‌یان درووستكردووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند، سه‌ركرده ئه‌وروپاییه‌كان، یه‌كێتی ئه‌وروپایان گه‌یانده رۆژێك كه قه‌یرانی سووته‌مه‌نی سه‌رهه‌ڵبدات.
ماریا زاخارۆڤا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپا ئه‌و ره‌وشه‌یان درووست كردووه، به‌ره‌و داڕمانی جیهانی له رووی وزه‌وه هه‌نگاویان ناوه.
گوتیشی: پێویسته سه‌ركرده‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ئێستا بڕوا به گه‌له‌كانیان بهێنن، به‌وه‌ی "ئه‌مه زۆر باش نییه"، "ئه‌مه راست نیه"، به‌ڵكو "ئه‌مه لهبهرژهوهندییاندایه" و ئه‌مه‌ی رووده‌دات "تاقیكردنه‌وه‌ی دیموكراتییه"!.
زاخارۆڤا به ته‌نزه‌وه گوتی: سیاسییه‌كانی ئه‌وروپا زۆر به باشی له بواری وزه كارده‌كه‌ن، به تایبه‌تی له باره‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی هێڵی غازی "نۆرد ستریم" و "نۆرد ستریم2".
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه باسی ده‌ریای به‌ڵتیك ده‌كه‌ین، واته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی وڵاتانی ناتۆ تێیدا باڵاده‌ستن و به‌رپرسن لێی.