پنتاگۆن: دوو سه‌ركرده‌ی داعش له موسڵ كوژراون
پێشتر ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كوژرانی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی داعشی ڕاگه‌یاندبوو

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند" دوو سه‌ركرده‌ی دیاری ڕێكخراوی داعش، به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه، له شاری موسڵ كوژراون.
له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند" هه‌ر یه‌كه له جێگری وه‌زیری جه‌نگی داعش (باسم محه‌مه‌د ئه‌حمه‌د سوڵتان ئه‌لبوخاری) و سه‌ركرده‌یه‌كی داعش به ناوی (حاته‌م تالب حه‌مدونی) به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه له شاری موسڵ كوژراوون.
"پیته‌ر كوك" زانیاری زیاتری له‌باره‌ی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی داعشه‌وه ئاشكراكردووه و گوتویه‌تی" "باسم بوخاری" ئه‌ندامی پێشووی ڕێكخراوی "ئه‌لقاعیده" بووه و په‌یوه‌ندی كردوو به داعشه‌وه، و سه‌رپه‌رشتیاری هێرشكردنه سه‌ر شاری موسڵ بووه له حوزه‌یرانی 2014 دا،به‌ڵام "حه‌مدونی" سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌ربازی داعشه و فه‌رمانده‌یه‌كی پۆلیسی سه‌ربازیی بووه له موسڵ.
كوك، ڕایگه‌یاندووه" بۆردوومانه‌كه وورد و ئاراسته‌كراو بووه و بۆیه سه‌ره‌نجام ئه‌و دوو به‌رپرسه گه‌وره‌یه‌ی داعش له ئاكامی بۆردوومانه‌كه‌دا كوژراون.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی "پنتاگۆن" زیاتر له‌باره‌ی "جێگری وه‌زیری جه‌نگی داعشه‌وه زانیاری دركاندووه و ڕایگه‌یاندووه"" كه "بوخاری" سه‌ركردایه‌تی كه‌تیبه‌ی سوپای"دابق" ی كردووه، كه كاری سه‌ره‌كییان به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراو بووه به‌ڕێگای دروستكردنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی ناوخۆیی، و ئاماده‌كردنی خۆكوژ و گازی خه‌رده‌ل ناسراون له هێرشه‌كانیاندا.
كوك" ئه‌وه‌شی گوتووه كه كوژرانی ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی داعش، ڕێگا له‌به‌رده‌م هێزه عێراقییه‌كان ئاوه‌ڵاتر ده‌كات له كاتی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره‌دا.
كۆتایی مانگی ڕابردوو،ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان كوژرانى ئه‌و دوو سه‌ركرده‌یه‌ی داعشی له شاری موسڵ پشتڕاستكردبووه‌وه كه به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كوژراوون و ئۆپراسيۆنى كوشتنى ئه‌و دوو به‌رپرسه‌ى داعش به هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى ده‌زگاى دژه تيرۆرى سه‌ر به ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان بووه.