سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا گه‌یشته ئه‌مه‌ریكا

K24 - هه‌ولێر:
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
دره‌نگانی شه‌وی رابردوو 29ـی تشرینی دووه‌می 2022، ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی (ئه‌ندرۆز) له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و له‌لایه‌ن وێندی شیرمان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی لێكرا.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی ماكرۆن ده‌بێته یه‌كه‌م سه‌ردانی ناوبراو بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی جۆو بایدندا و سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی له واشنتنی پایته‌ختی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت و له‌گه‌ڵ جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه، له رۆژی سێیه‌می سهردانهكهیشیدا ده‌چێته (نیو ئورلینز) كه له ماوه‌ی رابردوودا شارێكی فه‌ره‌نسی بوو.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ردانه‌كه‌یدا ئیمانوێل ماكرۆن له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی پرسی هه‌نارده‌كردنی غازی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وروپا و هه‌وڵه‌كانی هه‌ردوو وڵات بۆ راگرتنی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئه‌مه‌ریكا تاوتوێده‌كات.