به فهرمی، موختاریان پهیوهندی به مانچێستهر یونایتدهوه كرد
یانەی بۆروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەفەرمی رۆیشتنی ھێنریک مێختاریانی ئارمینی بۆ ریزەکانی مانچێستەر یونایتد راگەیاند.
یانە ئەڵمانیەکە لە پێگەی فەرمۆ خۆی ئەو ھەواڵەی دوای تەواوبوونی گفتوگۆکان بەسەرکەوتوویی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بڵاوکردەوە.
ھەرچەندە ئاماژە بە ناوەرۆکی گرێبەستەکە و بڕەکەی نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت نرخی گرێبەستەکە 30 ملیۆن پاوەند بێت.
لەلایەن خۆیەوە ھانس یواخیم فاتسکێی بەرێوەبەری جێبەجێکاری دۆرتمۆند دوای تەواوبوونی گرێبەستەکە وتی ، گرێبەستەکەی مانیو گرانبەھایە و زەحمەتە رەتبکرێتەوە پێش ساڵێک لە تەواوبوونی گرێبەستەکەی و رۆیشتنی لە یانەکە بەشێوەیەکی خۆرایی.
میختاریانی تەمەن بیست و حەوت ساڵ دەبێتە گرێبەستی دووەمی خۆزێ مۆرینیۆ بۆ به ھێزکردنی تیپەکە دوای کەمتر لە دوو رۆژ لە واژووکردنی گرێبەستێکی فەرمی لەگەڵ زلاتان ئیبراھیمۆڤیچی سویدی.