په‌رله‌مانى كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه

K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان، له میانه‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كدا دووپاتیكرده‌وه، جگه له په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی دیكه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووه.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
روونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه
بۆ رای گشتی رایدهگهیهنینو كه ماوه‌یه‌كه لێره و له‌وێ باس له‌وه ده‌كرێ گوایه چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مانی كوردستان به نهێنی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تیی دیوانى په‌رله‌مان كردبێت.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانین رایبگه‌یه‌نین تا ئێستا كه 4ی 12ى 2022، جگه له په‌رله‌مانتارانی به‌ڕێزی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ په‌رله‌مانتارێكی به‌ڕێزی تر له فراكسیۆنه‌كانی دیكه به فه‌رمی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش نه‌كردووه.
سه‌رۆكایه‌تیی دیوانی په‌رله‌مانى كوردستان
2022/12/4