نه‌یجیریا.. 13 نوێژكه‌ر له‌لایه‌ن باندێكه‌وه ده‌رفێندرێن

K24 - هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له ویلایه‌تی كاتسینای باكووری رۆژئاوای نه‌یجیریا هێرشده‌كه‌نه سه‌ر مزگه‌وتێك و 13 نوێژكه‌ر ده‌رفێنن.
گامبۆ عیسا، گوته‌بێژی پۆلیسی ویلایه‌تی كاتسینا رایگه‌یاند، له‌كاتی نوێژی عه‌یشا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر مزگه‌وتی گوندی (مێگامجی) له سنووری ئه‌و ویلایه‌ته و دوای ته‌قه‌كردن و برینداركردنی ئیمامی مزگه‌وته‌كه و نوێژكه‌رێك، 19 نوێژكه‌ری دیكه‌شیان رفاند.
گوته‌بێژی پۆلیسی ویلایه‌تی كاتسینا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، هێزه‌كانیان رووبه‌ڕووی ئه‌و چه‌كدارانه بوونه‌ته‌وه و توانیویانه شه‌ش نوێژكه‌ر رزگاربكه‌ن. ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامن بۆ رزگاركردنی ته‌واوی ئه‌و نوێژكه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌و چه‌كدارانه‌وه رفێندراون.
له‌باره‌ی بارودۆخی ته‌ندروستی ئیمامی مزگه‌وته‌كه و ئه‌و نوێژكهرهی له‌میانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كاندا برینداربوونه، گامبۆ عیسا روونیكرده‌وه، هه‌ردوو برینداره‌كه له نه‌خۆشخانه‌ن و چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌رده‌گرن.
ئه‌م هێرشه چه‌كدارییه له كاتێكدایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌یجیریا له كۆتایی مانگی تشرینی دووه‌می رابردوو رایانگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه چه‌كداره به‌رده‌وامه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك گوند له ویلایه‌تی كادوونا 15 هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.