بەهۆی لێچوونی غاز کافتریای زانکۆی سلێمانی چۆڵکرا

K24 - سلێمانی
بەهۆی لێچوونی غاز کافتریای کەمپی تازەی زانکۆی سلێمانی و ھۆڵەکانی دەوروبەری چۆڵکران.
پەیامنێری کوردستان24 لە سلێمانی رایگەیاند، بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتوونەتە ناو کەمپی زانکۆ.
راشیگەیاند، دوای ئەوەی هەست بە بۆنی غاز کراوە، لەلایەن ئەو کەسانەی سەرپەرشتی چاککردنەوەی سیستەمی غاز دەکەن زوو خوێندکارانی زانکۆ دوورخراونەتەوە.
پەیامنێرمان ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تیمەکانی بەرگری شارستانی و ئەو کۆمپانیایەی بەرپرسە لە سیستەمی غاز لە زانکۆی سلێمانی سەرقاڵی ئەوەن دۆخەکە کۆنترۆڵ بکەن، بۆ ئەوەی رووداوی دیکەی لێنەکەوێتەوە.
ئەمە دوای ئەوە دێت پێنجشهممه (17ی تشرینی دووهم/نۆڤێمبهری 2022) بەهۆی تهقینهوهی سیستهمی غازی ماڵێك له گهڕهكی كازیوهی سلێمانی، 15 كهس گیانیان لەدەستدا و 12 كهسیش بههۆی ئهم رووداوه برینداربوون، هەروەها شەوی 21/11/2022، لە رووداوێکی هاوشێوەدا بەهۆی تەقینەوەی تانکییەکی غاز لە شاری دهۆک چوار کەس گیانیان لەدەستدا و 33 کەسی دیکەش برینداربوون.