گیگز ماڵئاوایی له مانچێسته‌ر یونایتد كرد
دوای 29 ساڵ ئه‌م یانه‌یه‌ی جێهێشت

راین گیگز، ئه‌ستێره‌ی پێشووی وێڵزی، دوای 29 ساڵ وه‌كو یاریزان و راهێنه‌ر ریزه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد جێده‌هێڵێت.
پێگه‌ی فه‌رمی مانچێسته‌ر یونایتد رۆیشتنی راین گیگزی له یانه‌كه‌یان راگه‌یاند كه له‌وه‌ته‌ی خۆزێ مۆرینیۆ بووه‌ته راهێنه‌ر ده‌نگۆی رۆیشتنی هه‌یه.
گیگز به‌ر له ته‌مه‌نی 14ساڵی له‌سه‌ر داوای فێرگسۆن گوازرایه‌وه مانچێسته‌ر یونایتد و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه تا وازهێنانی له یاریكردن 13 ناسناوی پرێمه‌رلیگی برده‌وه.
گیگز له وه‌رزی 2013-2014 به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پۆستی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری مانچێسته‌ر یونایتدی وه‌رگرت دوای دوورخرانه‌وه‌ی دێڤید مۆیس، دواتر بووه یاریده‌ری لویس ڤان خالی هۆڵه‌ندی.
ئه‌م یاریزانه وێڵزییه به‌ربژێر بوو له كۆتایی وه‌رزی رابردوو ببێته راهێنه‌ری گلاسكۆ رێنجه‌رزی سكۆتلاندی پێش ئه‌وه‌ی بریندان رۆجه‌رز پۆسته‌كه وه‌رگرێت، له ئێستاشدا دوای جێهێشتنی مانچێسته‌ر یونایتد به‌ربژێره بۆ وه‌رگرتنی پۆستی به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی بۆلتۆن كه چه‌ند ساڵێكه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.