ئیمری چاوی خستۆته‌ سه‌ر ئه‌م یاریزانه‌ی پێشووی یانه‌كه‌ی

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە گریگۆری کریچۆڤیاکی ناوەراستکاری پۆَلەندی و یانەی سێڤییای ئیسپانی لە ھەرکاتێکی دیکە نزیکترە بۆ ئەوەی لە وەرزی داھاتوو درێسی سانجێرمان بپۆشێت.

مارکا ئاماژەی بەوە کردووە یانە فرەنسیەکە له‌سه‌ر داوای ئۆنای ئیمری راهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ بڕی 26 ملیۆن یۆرۆی بۆ بردنەوەی خزمەتەکانی ئەم یاریزانە پۆلەندیە ئاماده‌ كردووه‌, ھەرچەندە نرخی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبەستەکەی 45 ملیۆن یۆرۆیە.

 لەلایەن خۆیەوە خۆرخێ سامپاویلی راھێنەری نوێیی سێڤییا گڵۆپی سەوزی بۆ ئەم یاریزانە ھەڵکردووە تا یانەکە جیبھێڵێت.

گریكۆری ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌، له‌ هاوینی 2014 له‌ یانه‌ی ریسمی فره‌نساوه‌ بۆ ریزه‌كانی سێڤییا گواستراوه‌ته‌وه‌، پێشتریش یاریی بۆ یانه‌اكنی نانت و بۆردۆش كردووه‌.