جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا بۆ کوردستان24: ئەمه‌ریکا سیاسەتێکی ناهاوسەنگ له رۆژئاوای كوردستان په‌یڕه‌وده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سێرگێی ریابکۆڤ جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، رایده‌گه‌یه‌نێت، چاودێری هەنگاوەکانی واشنتۆن پەیوەست بە کورد و دۆخی سووریاوه دەکەم. ده‌شڵێت: "ئەمه‌ریکا سیاسەتێکی ناهاوسەنگ له رۆژئاوای كوردستان په‌یڕه‌وده‌كات".
سێرگێی ریابکۆڤی جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا، لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان24دا تایبەت بە کورد لە رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، لەمێژە چاودێری هەنگاوەکانی واشنتۆن پەیوەست بە کورد و دۆخی سووریاوە دەکه‌م.
له‌باره‌ی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ریابکۆڤ، گوتی: ئەمه‌ریکا سیاسەتێکی ناهاوسەنگ و خۆپەرستانە له سووریا پێڕەو دەکات، ئەوان سامان و سەرمایەی زەنگینی ئەو وڵاتە بەتاڵان دەبەن، لەکاتێکدا ئەوە پشکی خەڵکی وڵاتەکەیە.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و به‌رپرسه رووسییه ئاماژه به‌وه ده‌كات، رووسیا ئەزموونێکی دژواری دانوستانی لەگەڵ ئەمه‌ریکا هەیە. ده‌ڵێت: "توانیومانە له‌گه‌ڵ واشنتن لە سووریا پێکەوە کاربکەین و پەیوەندییەکان سەریان نەکێشاوە بۆ پێکدادان".
هیواشی خواست كه بتوانن بەم چەشنە پەیوەندییەکان چالاکانە بهێڵینەوە. گوتیشی: "ئەستەمە هیوا بۆ باشتربوونی ئەو پەیوەندییانە بخوازین".