له ئه‌نقه‌ره سه‌رۆكی پارتێكی سیاسی درایه به‌ر چه‌قۆ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی پارتی "نوێبوون"ی به‌رهه‌ڵستكار له توركیا، ئوزتورك یه‌ڵماز (53 ساڵ)، له نووسینگه‌ی حزبه‌كه‌ی له شاری ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا درایه به‌ر چه‌قۆ.
میدیای توركیا بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئوزتورك دوای په‌لاماره‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و خراوه‌ته ژێر چاودێرییه‌وه.
تا ئێستا په‌لامارده‌ره‌كه نه‌ناسراوه و ده‌ستگیر نه‌كراوه و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه.
ئوزتورك، پێشتر كونسوڵی توركیا بووه له مووسڵ و له سه‌روبه‌ندی داگیركردنی مووسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه له (10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014)، له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ توركیا.
دواتر وازی له ریزه‌كانی پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وا هێنا و چووه ریزه‌كانی جه‌هه‌په‌وه، دواتر له‌و پارته‌ش كشاوه‌ته‌وه و خۆی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی سیاسیی‌دا پارتێكی سیاسی پێكهێناوه.
Kamu yayıncılığı yapacakken kuklalık yapan TRT’yi bana ve partime karşı uyguladığı sansürden dolayı kınıyorum!@trt #pazar pic.twitter.com/pdRKla0U8S
— Öztürk Yılmaz (@ozturkyilmazYP) December 4, 2022