بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت بەردی بناخەی زانکۆیەکی نێودەوڵەتی لە هەولێر دادەنرێت
K24 - هەولێر:
بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر دادەنرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی کانوونی یەکەم/ دیسەمبەری 2022، کاتژمێر 11:30ـی پێش نیوەڕۆ بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی لە هەولێر دادەنرێت.
ئەمە یەکەم زانکۆی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیایە لە عێراق دروست دەکرێت، بڕیارە لە ئەیلوولی 2023 تەواو بکرێت.
زانکۆی بەریتانی نێودەوڵەتی، دەبێتە دووەم ناوەندی هەرێمی زانکۆی لەندەن.