نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بودجه‌ی پێنتاگۆنیان په‌سند كرد

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پڕۆژه بودجه‌ی به‌رگری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكای بۆ ساڵی داهاتوو په‌سند كرد.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (8ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا بودجه‌ی 2023ی وه‌زاره‌تی به‌رگری په‌سند كرد، كه له (1ـی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2023) ده‌ستپێده‌كات.
بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی خه‌مڵێندراوه بۆ بودجه‌ی پێنتاگۆن ده‌گاته 858 ملیار دۆلار.
پێشتر، لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پیران، ده‌قی بودجه خه‌مڵێندراوه‌كه‌یان په‌سند كردبوو.
له‌و بڕه بودجه خه‌مڵێندراوه، بڕی 800 ملیۆن دۆلار تایبه‌ت كراوه بۆ هاوكاریكردنی ئه‌منی ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها 6 ملیار دۆلار بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌وروپا له دژی شه‌پۆلی رووسیا ته‌رخان كراوه.
له پڕۆژه‌كه‌دا سزا سه‌پێندراوه به‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ست به زێڕ له‌گه‌ڵ رووسیا، هه‌روه‌ها قه‌ده‌غه‌ی سه‌پێنراو به‌سه‌ر هاوكاری له‌گه‌ڵ رووسیا له بواری سه‌ربازیدا بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی دیكه درێژكراوه‌ته‌وه.