پوتن: خۆرئاوا ده‌یه‌وێت هه‌ژموونی بپارێزێت
ئه‌وان ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌ن، جارێك سزا ده‌سه‌پێنن و جارێكیش جووڵانه‌وه‌ی په‌لكه‌زێڕینه درووست ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن، ره‌خنه‌ی له وڵاتانی خۆرئاوا گرت و رایگه‌یاند، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بووه هه‌ژموونی خۆیان بپارێزن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (9ـی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2022)، پوتن له میانی وتارێكدا، كه له كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری وڵاتانی شه‌نگهای پێشكه‌شیكرد، گوتی: خۆرئاواییه‌كان ده‌یانه‌وێت پارێزگاری له هه‌ژموونی خۆیان بكه‌ن.
گوتیشی: بۆ پاراستنی هه‌ژموونیان، ئه‌وان ده‌ست بۆ هه‌موو شتێك ده‌به‌ن، جارێك سزا ده‌سه‌پێنن و جارێكیش جووڵانه‌وه‌ی په‌لكه‌زێڕینه درووست ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت پشێوی بنێنه‌وه و ره‌وشی نێوده‌وڵه‌تی ئاڵۆز بكه‌ن.
سه‌رۆكی رووسیا له وته‌كه‌یدا، گوتیشی: خۆرئاواییه‌كان ئۆكرانیایان كردووه‌ته كۆڵۆنیاڵێكی خۆیان و گه‌لی ئۆكرانیا وه‌ك سووته‌مه‌نی شه‌ڕ دژی رووسیا به‌كارده‌هێنن.
هه‌روه‌ها گوتی: خۆرئاواییه‌كان ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه بێ ئه‌وه‌ی خه‌جاڵه‌تی بكێشن، سه‌رچاوه‌كانی ئۆكرانیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارده‌هێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، خۆرئاوا هانی تیرۆر و كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی دونباس ده‌دات.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌مه‌ریكا و مانگه ده‌ستكرده‌كانی به كرده‌وه ژێرخانی سه‌قامگیری ستراتیژیان له‌ناوبردووه، كه چه‌ندین ده‌یه‌یه بنیاتنراوه و به هه‌موو هێزیانه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن جوگرافیای ناتۆ فراوان بكه‌ن.
سه‌رچاوه: RT