کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و سەرۆکی هەنگاریا دەستیپێکرد
K24 - هەولێر
کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا دەستیپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کاتالین نۆڤاک سەرۆککۆماری هەنگاریا، چەند پرسێک تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هەنگاریا و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.
بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەنگاریا سەردانی قەزای عەنکاوە بکەن و لە رێوڕەسمێکدا قوتابخانەیەک دەکەنەوە.
دوێنێ ههينى (9ـی كانوونی یهكهم/دیسێمبهری 2022) کاتالین نۆڤاک سهرۆكى ههنگاريا، لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان پێشوازی لێکرا.