لە كەركووك چوار چەكداری داعش كوژران
k24- كەركووك:
لە سنووری شارۆچكەی دووبز لە رۆژئاوای شاری كەركووك و لەزوورگەكانی نزیك گەڕەكی تەنەك، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق چوار چەكداری داعشیان كوشت.
لەمبارەیەوە سەرچاوەیەكی ئەمنی بە كوردستان24ی راگەیاند، دوای ئاشكرابوونی جموجۆڵی داعش و دیاریكردنی شوێنەكەیان، هێزی ئاسمانی عێراق بە فڕۆكەی جهنگی ئێف16 هێرشیانكردووهته سەریان و بە سەركەوتوویی توانراوە ئامانجەكەیان بپێكن.
سەبارەت بەزیانەكانیش ئەوسەرچاوەیە ئاشكرایكرد، 4 چەكداری داعش كوژراون.
گوتیشی: "له سنوورەكە پێشووتریش جموجۆڵی داعش هەستی پێكراوە و مۆڵگەی ئەو چەكدارانە بووە".
ئێوارهی ئهمڕۆ لە شارەدێی تول ئەلباج سەر بە شارۆچكەی شەرگات لە پارێزگای سەڵاحەددین، چەكدارانی داعش هێرشیانكرده سەر باخی هاووڵاتییەك بەناوی سوهەیل نەجم شەمەری و رووبەڕووبوونەوەی سەخت روویداوە، له ئهنجامدا 5 چهكداری داعش و هاووڵاتییهكهش كوژران.