چەکدارێک هێرش دەکاتە سەر ئاسایشی ناو شاری دهۆک
K24 – هەولێر
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، چەکدارێک هێرشی کردووەتە سەر بارەگای ئاسایشی بەلدەی دهۆک.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، کوژراو بریندار بەهۆی ئەم رووداوەوە هەن.
پەیامنێری کوردستان24 راشیگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هێرشكاره بە رەگەز عەرەبە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایش کوژراوە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، هێرشەکەی سەر بارەگای ئاسایشی رۆژهەڵاتی دهۆک لە کاتژمێر 12:45 خولەک بووە، سەرەتا هێرشكارهكه کارمەندێکی پرسگەی شەهید کردووە و ویستویەتی بچێتە ناو بارەگای ئاسایش تەقەی کردووە و کارمەندێکی دیکەشی بریندار کردووە، دواتر رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی ئاسایش و هێرشكارهكه روویداوە و هێرشكارهكه کوژراوە.
راشیگەیاند، کارمەندێکی ئاسایش بریندارە و بۆ چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.