کوردستان24 زانیاری نوێ لەبارەی هێرشەکەی سەر ئاسایشی ناوشاری دهۆک بڵاودەکاتەوە
K24 - دهۆک
پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند، کەسێک بەچەک هێرشی کردووەتە سەر بارەگای ئاسایشی رۆژهەڵاتی دهۆک.
پەیامنێری کوردستان24 راشیگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو هێرشكارهكه بە رەگەز عەرەبە و لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایش کوژراوە، هەروەها کارمەندێکی ئاساییش بەهۆی رووداوەکەوە شەهید بووە و یەکێکی دیکەش بریندارە.
ئەم هێرشە کراوەتە سەر بارەگای ئاسایشی ناوشار لە رۆژهەڵاتی شاری دهۆک کە ناسراوە بە ئاسایشی بەلدە.