هیوا ئه‌حمه‌د: نامه‌یه‌كمان له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه پێگه‌یشتووه
K24 - هه‌ولێر:
هیوا ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی به كوردستان24ـی راگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان، نامه‌یه‌كیان له‌لایه‌ن یه‌كێتی پێگه‌یشتووه و وه‌ڵامی نامه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه. دووپاتیشی ده‌كاته‌وه، له‌لای پارتی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، هیوا ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر 12:00ـی كوردستان24 كه گوڵباخ به‌هرامی پێشكه‌شیده‌كات، له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یه‌كێتی قسه‌یكرد و گوتی، "پێمانوانییه هه‌موو ده‌روازه‌كان داخراون، له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌كرێت ئێستا به‌یه‌كه‌وه دابنیشین، چونكه تا ئه‌و راده‌یه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كان وابچڕاونین". ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌لای پارتی ئیراده‌ی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان هه‌یه و ئه‌گه‌ر لای یه‌كێتیش ئه‌و ئیراده‌یه هه‌بێت، زۆر پێیان باشه.
سه‌باره‌ت به واده‌ی ئه‌نجامدانی گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی، هیوا ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند: له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه نامه‌یه‌كمان پێگه‌یشتووه و وه‌ڵامی نامه‌كه‌مان داوه‌ته‌وه، پێشبینیش ده‌كه‌م هه‌ردوولا ئاماده‌یی وتوێژبن به‌یه‌كه‌وه، چونكه ناكرێت گفتوگۆ نه‌كه‌ین، چاره‌نووسمان به‌یه‌كه‌وه‌یه.
زیاتر گوتی، "نازانم به دیاریكراوی له‌م هه‌فته‌یه‌دا داده‌نیشین یان نا، به‌ڵام ئێمه وه‌كو پارتی پێمانوایه چارهسكردنی گرفته‌كان ئیلا ده‌بێت به دانیشتن و له‌یه‌كتێگه‌یشتن و وردكردنه‌وه‌ی كاره‌كان بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین كۆتایی به گیروگرفته‌كان بهێنین". به‌گوته‌ی ناوبراو، پارتی و یه‌كێتی له رابردوودا له‌هه‌ر شوێنێك كه به‌یه‌كه‌وه بووببن، ده‌ستكه‌وتی باشیان بۆ گه‌لی كوردستان به‌ده‌ستهێناوه.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 12ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد و له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی كێشه‌كانی ئێستای نێوان پارتی و یه‌كێتی رایگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی مێژوویه‌كی دوورودرێژیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، راسته دوو حزبی جیاوازن، به‌ڵام به‌رپرسیارییه‌تی هاوبه‌شیان هه‌یه.
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، عه‌لی حوسێن گوتی: "له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه، ئێستاش هه‌یه و له داهاتووشدا ده‌بێت، هاوكاری یه‌كتر ده‌بین و به‌رپرسیارییه‌تیمان له‌سه‌ر شانه و به گفتوگۆ كێشه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی چاره‌سه‌رده‌كه‌ین". سەبارەت بە ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد، کە ئەزموونیان هەیە ناکۆکی زیانی بە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان وهەردوولا گەیاندووە، هەروەها بە دیالۆگ و پێکەوەکارکردن خزمەتیان بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان کردووە.