پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌ك بۆ شه‌هیدبوونی كارمه‌ندێكی ئاسایشی دهۆك له رووداوه تیرۆریستییه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆك ئاراسته ده‌كات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (12ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پرسه‌نامه‌یه‌كدا، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی شه‌هید ئازاد ئیبراھیم ده‌كات، كه له رووداوی هێرشكردنه سه‌ر باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی رۆژهه‌ڵاتی شاری دهۆك، شه‌هیدبوو.
ده‌قی پرسهنامهكه:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمڕۆ لە ئەنجامی ھێرشێکی تیرۆریستی‌دا بۆ سەر ئاسایشی ڕۆژھەڵاتی دھۆک، کارمەندێکیان بە ناوی ئازاد ئیبراھیم شەھید بوو . پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و ھاوبەشی خەمیانم. خوای مەزن، گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان