وەزیری نەوتی عێراق بە سەرۆکی رێکخراوی ئۆپێک هەڵبژێردرا

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق
حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق

K24 - هەولێر:

رێکخراوی وڵاتانی بەرهەمێنەری نەوت ناسراو بە ئۆپێک حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراقی وەک سەرۆکی ڕێکخراوەکە بۆ ساڵی 2023  هەڵبژارد.

پاش دەستنیشانکردنی وەک سەرۆکی ڕێکخراوی ئۆپێک، حەیان عەبدلغەنی ڕایگەیاند، کاردەکەن بۆ ئەوە وڵاتانی عەرەبی خاڵی بنەڕەتی و یەکلاکەرەوەبن و لە داڕشتنی سیاسەتی بازاڕی نەوت لە جیهاندا.

باسی لەوەشکرد، ئۆپێک هەوڵدەدات ئەو ئاڵنگارییە ئابووری و سیاسییانەی ڕووبەڕووی بازاڕەکانی جیهان دەبنەوە کەمبکاتەوە و کار بۆ جێگیرکردنی بازاڕی وزە دەکات.