ئه‌حمه‌د كانی: بۆ پارتی به‌دیلی یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتییه

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی جه‌خت له‌سه‌ر برایه‌تی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كاته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، بۆ پارتی به‌دیلی یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتییه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه (15ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئه‌حمه‌د كانی، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانی به‌شداریكردنی له رووماڵی تایبەتی کوردستان24 وەکو دەستپێشخەری لەپێناو گفتوگۆی لایەنەکان رایگەیاند، هه‌میشه گوتوومانه بۆ پارتی جێگره‌وه‌ی یه‌كێتی هه‌ر یه‌كێتییه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی، ئه‌حمه‌د كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ركابه‌ریكردنی سیاسی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان شتێكی ئاساییه، ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ناحه‌ز و دوژمنی یه‌كترنین، هه‌ر لایه‌نێك هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن بۆخۆی ده‌دات، به‌ڵام له‌كۆتاییدا ئێمه برای یه‌كین.
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د كانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ركاتێك كورد یه‌كده‌نگ بێت، هه‌م ده‌ستكه‌وتی زیاتر ده‌بێت و هه‌میش توانیویه‌تی له‌ڕووی پیلانگێڕی ناحه‌زان بوه‌ستێته‌وه.