چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه بۆ خوێندن په‌یوه‌ندییان به كۆلێژی ئه‌ركانی به‌غداوه كرد
K24 – هه‌ولێر:
بۆ به‌شدارییكردن له خولی 83ـی كۆلێژی ئه‌ركانی به‌غدا، 14 ئه‌فسه‌ری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌یشتنه به‌غدا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی (16ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، 14 ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه بۆ خوێندن په‌یوه‌ندییان به كۆلێژی ئه‌ركانی به‌غداوه كرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌م هه‌نگاوه دوای هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هات له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بۆ به‌شداریكردنی ئه‌فسه‌رانی پێشمه‌ر له كۆلیژه‌كانی بواری سه‌ربازی له عێراق.
سه‌باره‌ت به جۆری خوێندن له‌و كۆلیژه سه‌ربازییانه كه ئه‌و 14 ئه‌فسه‌ره‌ی پێشمه‌رگه په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردووه، راگه‌یه‌ندراوه‌كه روونیكردووه‌ته‌وه، خوێندن لە کۆلێژەکە ماوەی دوو ساڵ دەبێت، دەرچووانی کۆلێژی ئەرکان دەبنە خاوەنی بڕوانامەی ماستەر لە زانستە سەربازییەکان.
هه‌رچه‌نده ئەمە یەکەمجار نییە ئەفسەرانی پێشمەرگە بەشداری لە خولی کۆلێژی ئەرکان لە بەغدا دەکەن، بەڵام دوای ماوەیەک دابڕان، ئه‌م 14 ئه‌فسه‌ره بەشداری لەم خولەی کۆلێژی ئەرکان دەکەن و دواتر دەگەڕێنەوە ناو هێزەکانی پێشمەرگە و خزمەتدەکەن.