بەرپرسێکی یەکێتی پێشبینی دهكات لهم وادهیه پارتی و یهكێتی كۆببنهوه
K24 – هەولێر
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکەن پێش سەری ساڵی نوێ کۆبوونەوە نێوان یەکێتی و پارتی دەکرێت.
مەجید حەمەدەمین، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی هەولێری یەکێتی بە کوردستان24ی راگەیاند، هەرچەندە وادەیەکی دیارکراو بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی دیاری نەکراوە، بەڵام "بە بڕوای من پێش سەری ساڵی نوێ کۆبوونەوەکە دەکرێت".
گوتیشی: "باورودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و نێودەوڵەتی هێندەی دیکە هانمان دەدات بە زووترین کات لەگەڵ یەکتر دانیشین و کێشەکانی نێوانمان چارەسەر بکەین".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەشڵێت: "مێژوو دەریخستووە هەرکاتێک ئێمە پێکەوە بووینە، هەموو پیلانەکانی سەر کوردستان شکستیان پێهێنراوە، پێشموایە ئیرادەی هەردوولا ئەوەیە ئەم هەفتەیە کۆببینەوە".