دوو ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هێرشێكی تیرۆریستی‌دا ده‌كوژرێن

K24 - هه‌ولێر:
دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی (پاراستنی ئاشتی)ـی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هێرشێكی تیرۆریستی‌دا له وڵاتی مالی كوژران.
ئێواره‌ی رۆژی هه‌یینی 16ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، له شاری (تومبكتۆ)ـی مالی، ژماره‌یه‌ك تیرۆریشت هێرشیانكرده سه‌ر شاندێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دوو ئه‌ندامی هێزه‌كانی (پاراستنی ئاشتی)ـی سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌یان كوشت و چوار ئه‌ندامی دیكه‌شیان برینداركرد. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی كوژراوه، "ژن" بووه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی شاره‌كه، هه‌ر چوار برینداره‌كه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی گوازراونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی. به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش، برینی یه‌كێك له برینداره‌كان سه‌خته و ته‌ندروستی ناجێگیره.
له‌لای خۆیه‌وه، ئه‌لغاسیم وانیم، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌رقه‌راركردنی ئاشتی له مالی رایگه‌یاند، پێویسته هه‌وڵه‌كان چڕبكرێنه‌وه بۆ زانینی ناسنامه‌ی ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه و جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه، پێویسته ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه.
هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی یان (مینۆسما)، هێزێكی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه و له 25/4/2022 ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری دامه‌زراندنی ده‌ركردووه، به مه‌به‌ستی پاراستنی دانیشتوانی سڤیل و رێزگرتن له مافه‌كانی مرۆڤ و زه‌مینه‌سازكردن بۆ پێشكه‌شكردنی هاوكاری مرۆیی.