دیاربه‌كر.. لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکدا 20 كه‌س ده‌ستگیركران

K24 – هه‌ولێر:
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە دیاربەکری باکووری کوردستان، 20 کەس دەستگیرکران.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، هێزە ئەمنییەکان لە دیاربەکر هەڵیانکوتایەسەر ژمارەیەک ماڵ و 20 کەسیان دەستگیرکرد و لە بنکەی پۆلیسی دیاربەکر لێپرسینەوە لەگهڵیانکرا.
هۆکاری دەستگیرکردنی ئەم 20 کەسە دیار نییە، ئه‌مه لە کاتێکدایە کە دوێنێ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه له دیاربه‌كری باكووری كوردستان، نۆ كه‌س برینداربوون.
رووداوه‌كه له‌كاتی تێپه‌ڕبوونی مینی پاسێكی پۆلیس به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوه‌وه لە رێگەی سەرەکیی ئامەد-مێردیندا روویداوه.
له تویتێكدا وه‌زیری ناوخۆی توركیا سوله‌یمان سۆیلو له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاندبوو، دوو كه‌س به تۆمه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه ده‌ستگیركراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.