تا ئێستا زیاتر له دوو هه‌زار ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماونه‌ته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
پڕۆسه‌ی رزگاركردنی منداڵه ئێزدییه‌كان زه‌حمه‌ت بووه و ئه‌مساڵ ته‌نها حه‌وت منداڵ رزگاركراون، دایكی یه‌كێك له‌و منداڵانه‌ی هێشتا چاره‌نووسی نادیاره به كوردستان24ـی راگه‌یاند، "كوڕه‌كه‌م ته‌مه‌نی چوار ساڵان بوو كه ده‌ستگیركرا، ئێستا ته‌مه‌نی بووه‌ته 12 ساڵ".
عەمشا شمۆ، دایکی ئه‌و منداڵه ئێزدییه كه ناوی "ئیبراھیم"ـه گوتیشی، "ئیبراهیم ته‌نها ته‌مه‌نی چوار ساڵ بوو، هێنده بچووك بوو هیچی نه‌ده‌زانی، ئێستاش چه‌ندین سۆراغمان كردووه له سووریا هیچ هه‌واڵێكمان وه‌رنه‌گرتووه، نازانین چی به‌سه‌ر هاتووه، داوا له هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق ده‌كه‌م منداڵه‌كه‌م بۆ بگه‌ڕێننه‌وه".

له ساڵی 2014، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش دوای ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر ده‌ڤه‌ری شنگال، 6417 هاووڵاتی ئێزدییان رفاند كه زیاتر له دوو هه‌زار كه‌سیان منداڵ بوون، له‌وكاته‌شه‌وه، پرۆسه‌ی رزگاركردنی ئێزدییه‌كان به‌رده‌وامه به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا زیاتر له دوو هه‌زار هاووڵاتی ئێزدی له‌ژێر ده‌ستی داعشدان.
نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوهكانیش جه‌خت له‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م كاره‌كانیان ده‌كه‌ن و رایده‌گه‌یه‌نن، ئاسته‌نگی زۆر له به‌رده‌میاندا هه‌یه بۆ رزگاركردنی ئه‌و منداڵانه به‌تایبه‌تی له رۆژئاوای كوردستان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، حوسێن قائیدی، به‌رپرسی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوه‌كان به كوردستان24ـی راگه‌یاند،دوای تێپه‌ڕینی هه‌شت ساڵ به‌سه‌ر رووداوی رفاندنی ئێزدییه‌كان، رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆربوونه‌ته‌وه له ده‌ستنیشانكردن و ناسینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی له ته‌مه‌نێكی زۆر بچو‌وكدا له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێندراون.
سه‌باره‌ت به دۆخی ئه‌و منداڵانه‌ی تاوه‌كو ئێستا رزگاركراون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه فێری كاری توندوتیژی و بیری تونده‌ڕه‌وی كرابوون، ئاسته‌نگی زۆری بۆ خێزانه‌كانیان دروستكردووه، به‌تایبه‌تیش زۆرینه‌یان زمانی خۆشیان لهیادكردووه.