سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان | وێنه‌: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان | وێنه‌: سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 – هەولێر

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کەمینەکان بڵاوکردوە و دووپاتیکردەوە، کار دەکەن بۆ ئەوەی کوردستان وەک هەمیشە لانەی ئارامی هەمووان بێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (١٨ـی کانوونی یەکەم) پەیامێکی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کەمینەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە رۆژی جیهانیی کەمینەکاندا، جەخت لە فرەیی، پێکەوەژیان، لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردنی هەموو پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان و پاراستنی مافەکانیان دەکەینەوە".

هەروەها نێچیرڤان بارزانی دووپاتیکردەوە، "کار دەکەین بۆ ئەوەی وەک هەمیشە بێ جیاوازی، کوردستان وڵاتی کۆکەرەوە و لانەی ئارامی هەمووان بێت."