له‌ یارییه‌كه‌ی ئیتاڵیا و ئه‌ڵمانیا چه‌ندان ریكۆرد تۆمار كران

دوای ئه‌وه‌ی له‌ قۆناخی هه‌شتی یۆرۆی 2016، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر خاڵی سزا توانی ته‌لیسمی ئیتاڵیاییه‌كان بكشێنێت و كۆتایی به‌و نه‌هامه‌تیانه‌ بێنێت كه‌ له‌ رابردوو هه‌میشه‌ له‌ پاڵه‌وانییه‌تییه‌ فه‌رمییه‌كان شكست بۆته‌ به‌شی مه‌كینه‌كانی ئه‌ڵمانیا.

ـ له‌ دوایین شه‌ش پاڵه‌وانییه‌تیی، هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا شه‌شه‌مین جاره‌ ده‌گاته‌ قۆناخی پێشكۆتایی.

ـ هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا بووه‌ یه‌كه‌م هه‌ڵبژارده‌ له‌ مێژووی تۆپی پێیدا كه‌ له‌ حه‌وت یارییدا كه‌ زۆرترین جاره‌ به‌ لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ دۆڕاوه‌.

ـ هه‌ڵبژارده‌ی مانشافته‌كان توانیان به‌ بردنه‌وه‌یان ئازووریه‌كانی ئیتاڵیا گرێكوێره‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌درێژایی مێژوو له‌ پاڵه‌وانییه‌تییه‌ فه‌رمییه‌كان له‌ ئیتاڵیان نه‌بردبووه‌وه‌.

ـ له‌ كاتی لێدانه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان له‌ نێوان ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا 18 لێدان له‌سه‌ر خاڵی سزا جێبه‌جێكرا، ئه‌مه‌ش به‌ درێژایی یۆرۆ به‌رزترین رێژه‌ی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌یه‌ له‌ مێژوودا.

ـ ئه‌م گۆڵه‌ی كه‌ مه‌سعوود ئۆزیل له‌ گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا (جیانلویجی بوفۆن)ـی تۆمار كرد، یه‌كه‌مین گۆڵ بوو كه‌ له‌ پاڵه‌وانییه‌تیی یۆرۆی 2016 یاریزانێك بتوانێت گۆڵ له‌ بۆفۆن تۆمار بكات.

ـ لیۆناردۆ بۆنۆتچی، دوای پێرلۆ، ئێنزاگی، سێیەمین یاریزانی ئیتاڵیایە كه‌ لە یۆرۆ بە لێدانی سزا گۆڵ تۆمار دەكات.

ـ باستیان شڤاینشتایگه‌ر، ناوه‌ڕاستكاری مانشافته‌كان ژماره‌ی یارییه‌كانی له‌گه‌ڵ میرۆسلاڤ كلۆزه‌ به‌ 37 یاری یه‌كسان كرده‌وه‌.

ـ ئه‌ڵمانیا له‌ دوای یۆرۆی 1996 كه‌ نازناوه‌كه‌ی برده‌وه‌، دووه‌مینجاره‌ كاتی زیادكراو ئه‌نجام ده‌دات.

ـ مه‌سعوود ئۆزێل دووه‌مین گۆڵی خۆی له‌ ئیتاڵیا تۆمار كرد، به‌وپێیه‌ی له‌ قۆناخی پێشكۆتایی یۆرۆی 2012 ئه‌وكاتیش تۆڕی ئیتاڵیایه‌كانی هه‌ژاند.

ـ ئۆزیل ژماره‌كانی گۆڵه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا گه‌یانده‌ 20 گۆڵ.