یه‌كه‌مین لێدوانی جۆكۆڤیچ، دوایماڵئاوایی كردنی له وێمبڵدۆن
تووشی شۆك و سه‌رسوڕمانی بووه
دوای ئه‌وه‌ی له پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆن كه یارییه‌كان له له‌نده‌نی پایه‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه ده‌چێت، ئه‌نجامێكی شۆك و چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕوویدا كه تێیدا جۆكۆڤیچ ماڵئاوایی له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه كرد، له نوێترین لێدوانیشدا جۆكۆ ستایشی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی ده‌كات.
نۆڤاك جۆكۆڤیچ، تێنسزانی سڕبی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می جیهانی ڕووبه‌ڕووی سام كویری تێنسزانی ئه‌مریكایی بووه كه له ریزبه‌ندی (28)ـه‌مینی تێنسزانانی جیهان دێت.
جۆكۆ له‌م یارییه‌دا له به‌رانبه‌ر تێنسزانه ئه‌مریكایه‌كه تووشی شۆك بوو، به‌وپێیه‌ی (سام) كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌می به ئه‌نجامه‌كانی (7ـ 6) و (6 ـ 1) برده‌وه، ئه‌گه‌رچی له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م نۆڤاك گه‌ڕایه‌وه و سه‌ركه‌وتنی به ئه‌نجامی (6 ـ 3) تۆمار كرد، به‌ڵام خۆشییه‌كانی زۆری نه‌برد كاتێك له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م جارێكی دیكه شكست بووه به‌شی و یارییه‌كه‌ی به ئه‌نجامی (7 ـ6) دۆڕاند و له قۆناخی سێیه‌می پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ماڵئاوایی له وێمبڵدۆن كرد.
جۆكۆڤیچ له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی تێلێگرفی به‌ریتانیا بڵاوبۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌هۆی ئاستبه‌رزی (سام كویری) تووشی سه‌رسوڕمانی بووه، ده‌شڵێت: له یارییه‌كه‌دا سام وه‌ك ئه‌فسانه‌یه‌ك به‌ره‌نگارم ده‌بووه و یارییه‌كه‌ی به شایسته‌یی برده‌وه.
جۆكۆڤیچ ئێستا به جیاوازی خاڵێكی زۆر پێشه‌نگی باشترین تێنسزانانی جیهانی گرتووه، بۆیه ماڵئاواییكردنیشی له‌م پاڵه‌وانییه‌تییه هه‌ر له لوتكه‌ی باشترینه‌كانی جیهان ده‌مێنێته‌وه.