مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە فەهمی بورهان دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەنامەیەکی ئاراستەی فەھمی بورھان، سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم کرد بەبۆنەی کۆچی دوایی (مەلا بورهان)ـی باوکی.

بەڕێز فەھمی بورھان سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم:

بە داخەوە هەواڵی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (مەلا بورھان)ی باوکی بەڕێزتانم بیست. پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەکەم و هابەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان