عه‌لی حوسێن: هه‌وڵده‌ده‌ین پێش سه‌ری ساڵ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆببینه‌وه

K24 - هه‌ولێر:
عه‌لی حوسێن رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌كو پارتی هه‌وڵده‌ده‌ن پێش سه‌ری ساڵ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆببنه‌وه و، ئه‌گه‌ر پێش سه‌ری ساڵیش كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامنه‌درێت، راسته‌وخۆ دوای سه‌ری ساڵ هه‌ردوولا كۆده‌بنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، پارتی بڕیاریداوه به گفتوكۆ ته‌واوی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ربكات. به‌گوته‌ی ناوبراو، كێشه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌نێو راگه‌یاندن و له‌رێگه‌ی ناردنی بروسكه‌وه چاره‌سه‌رناكرێن، به‌ڵكو هه‌ردوولایه‌ن بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، پێویستییان به كۆبوونه‌وه هه‌یه.
له‌باره‌ی واده‌ی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان پارتی و یه‌كێتی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوكۆكان، به‌رپرسی مه‌كته‌بی رێكخستنی سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هه‌وڵده‌ده‌ن پێش سه‌ری ساڵ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی كۆببنه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌توانرا كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجامبدرێت، راسته‌وخۆ له‌دوای سه‌ری ساڵ پارتی و یه‌كێتی كۆده‌بنه‌وه. گوتیشی: په‌یوه‌ندی به‌رده‌واممان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌یه، مه‌رج نییه ئه‌گه‌ر كۆبوونه‌وه نه‌بێت، په‌یوه‌ندی نه‌بێت و كۆمه‌ڵێك گرفت هه‌ن به دیالۆگی رۆژانه چاره‌سه‌رده‌كه‌ین.
به‌گوته‌ی عه‌لی حوسێن، پارتی وه‌ڵامی بروسكه‌یه‌كی یه‌كێتی بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكان داوه‌ته‌وه و ئێستا ئه‌وان وه‌كو پارتی چاوه‌ڕێی یه‌كێتی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "به‌رپرسیارێتی ئه‌م قۆناغه له ئه‌ستۆی پارتی و یه‌كێتییه".
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی شه‌ممه 17ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، مەجید حەمەدەمین، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتی بە کوردستان24ی راگەیاند، هەرچەندە وادەیەکی دیارکراو بۆ کۆبوونەوەی نێوان یەکێتی و پارتی دیاری نەکراوە، بەڵام "بە بڕوای من پێش سەری ساڵی نوێ کۆبوونەوەکە دەکرێت".
گوتیشی: "بارودۆخی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و نێودەوڵەتی هێندەی دیکە هانمان دەدات بە زووترین کات لەگەڵ یەکتر دانیشین و کێشەکانی نێوانمان چارەسەر بکەین".
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان گوتیشی: "مێژوو دەریخستووە هەرکاتێک ئێمە پێکەوە بووینە، هەموو پیلانەکانی سەر کوردستان شکستیان پێهێنراوە، پێشموایە ئیرادەی هەردوولا ئەوەیە ئەم هەفتەیە کۆببینەوە".