مەسرور بارزانی زیاتر لە ملیارێک دینار بۆ پڕۆژەیەکی کۆیە تەرخاندەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و ١١٢ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار دینار دا بۆ پڕۆژەیەکی ئاو لە قەزای کۆیە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی یەک ملیار و ١١٢ ملیۆن و ٧٨٦ هەزار دینار دا، بە مەبەستی کڕین و دابینکردنی پێداویستییەکانی پڕۆژەی ئاوی (بۆگد - کۆیە) کە وێستگەکانی (بۆگد و داوداوا و هەیبەت سوڵتان ) لە خۆ دەگرێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ئاماژەی بەوەشدا، تەرخانکردنی ئەم بڕە پارەیە لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە تایبەت بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکان.