سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

سەرچاوەیەک بۆ کوردستان24 ئاشکرایکرد، رۆژی هەینی 23ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022 جۆرجیا میلۆنی سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێدەکرێت.

جۆرجیا میلۆنی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا، پێشتر لە نامەیەکدا بۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگەیاندبوو " چاوەڕوانم لە دەرفەتێکی نزیکدا بتانبینم لەگەڵتان کۆببمەوە".

جۆرجیا میلۆنی ته‌مه‌ن (45 ساڵ)، رۆژی 22ـی ئۆکتۆبەر وەک یەکەم ژن لە مێژووی ئیتاڵیا پۆستی سەرۆکوەزیرانی وەرگرت و كه‌ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌ی 25ـی ئه‌یلوولی رابردوو به‌ده‌ستهێنا.

جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا

ساڵی 1977 لەدایکبووە

هاوسەرگیری کردووە و کچێکی هەیە

22ـی ئۆکتۆبەری 2022 بووەتە سەرۆکوەزیران

یەکەم سەرۆک وەزیرانی ژنە لە مێژووی ئیتاڵیا

2008 تا 2011 وەزیری لاوان بووە

2020 تا ئێستا سەرۆکی هاوپەیمانی ریفۆرمخواز و پارێزگارەکانه‌

2014 تا ئێستا سەرۆکی پارتی برایانی ئیتاڵیایە

2020 وه‌ك حه‌وته‌م بەهێزترین ئافرەتی جیهان هەڵبژێردراوە

Fly Erbil Advertisment