كۆنتی گله‌یی هه‌یه
"ئه‌ڵمانیا له ترسی ئێمه شێوازی یاریكردنی خۆی گۆڕێ"
دوای ئه‌وه‌ی له قۆناخی هه‌شتی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا ماڵئاوایی كرد، له لێدوانێكدا كۆنتی هێرشی كرده سه‌ر میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی و رایگه‌یاند كه ئه‌وان به درێژایی دوو ساڵ پشتیان له وڵاته‌كه‌یان كرد.
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئیتاڵیا، له پرێس كۆنفرانسێكدا دوای یارییه‌كه‌یان له به‌رانبه‌ر مانشافته‌كان ده‌ڵێت: له‌وه‌ته‌ی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیام وه‌رگرت، میدیاكانی ئیتاڵیا بێباكانه دژایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان كرد و به‌رده‌وام ره‌خنه‌یان ده‌گرت، ئه‌وان منیان به‌بێ پاڵپشتی هێشته‌وه.
كۆنتی گوتیشی: ئێمه به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه توانیمان بۆ ماوه‌ی 120 خولهك به‌ره‌نگاری ئه‌ڵمانیای پاڵه‌وانی مۆندیالی 2014 ببینه‌وه و سه‌لماندمان كه ئێتاڵیا له هه‌موو بارێكدا خاوه‌نی سه‌نگ و هێزی خۆیه‌تی.
كۆنتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه نایه‌وێت پشوو وه‌ربگرێت و دوای 7 رۆژێكی به‌ره‌و له‌نده‌ن و كاره‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی چێڵسی ده‌كات، ده‌شڵێت: ده‌زانم ئه‌ركی داهاتووم له‌گه‌ڵ چیڵسی سه‌خته، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌م به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌ست به ئاماده‌كاری و كاره‌كانم بكه‌م.