ئه‌مه‌ریكا بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی ئۆكرانیادا ده‌رده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی رووسیا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا پێدانی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت) به ئۆكرانیا راگه‌یاند و ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامده‌بێت له پاڵپشتیكردنی گه‌لی ئۆكرانیا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، واشنتن به به‌های 1.85 ملیار دۆلار هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی ئۆكرانیا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی واشنتن، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت) و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی سه‌ربازی له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه‌ی له‌مێژه‌یه ڤلادیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای به‌ده‌ستهێنانی له واشنتن ده‌كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی رووسیا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا واشنتن گوێی له‌م داوایه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا نه‌ده‌گرت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشوازی له سه‌ردانی سه‌رۆكی ئۆكرانیا بۆ واشنتن ده‌كات و پاڵپشتی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاووڵاتییانی ئه‌و وڵاته دووپاتده‌كاته‌وه.
به‌گوته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "رووسیا ده‌یه‌وێت زستان وه‌ك چه‌كێك به‌كاربهێنێت بۆ برسیكردن و ئاواره‌كردنی خه‌ڵكی ئۆكرانیا". ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، "له‌ماوه‌ی 300 رۆژی رابردوودا رووسیا هه‌وڵیداوه ئۆكرانیا له‌سه‌ر نه‌خشه بسڕێته‌وه، به‌ڵام شكست به هه‌وڵه‌كانی هێندراوه".
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هاوكارییه سه‌ربازییانه، له‌ماوه‌ی داهاتوودا واشنتن به به‌های 850 ملیۆن دۆلاری دیكه هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی ئۆكرانیا ده‌كات، به‌و شێوه‌یه‌ش كۆی به‌های هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ كیێڤ ده‌گاته نزیكه‌ی 21 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی نێوان رووسیا و ئۆكرانیاوه تا ئێستا.