کونسوڵی هۆڵەندا له‌هه‌رێمی كوردستان: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان زۆر باش و درێژخایەنە
K24 - هه‌ولێر:
کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، پەیوەندییەکی زۆر باش و درێژخایه‌ن لە نێوان هۆڵەندا و هەرێمی کوردستاندا هەیە.
یاکو بیریندز کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، ئاشکرایکرد، بۆ هەبوونی فرە داهات، بەرەو پێشبردنی کەرتی کشتوکاڵ بابەتێکی دیکەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و هۆڵەندایه.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پاڵپشتییەکی تەواو پرسی فره‌چه‌شنكردنی داهاته‌كان ده‌كات و حكومه‌تی هۆڵه‌نداش پاڵپشتی له‌م هه‌نگاوه ده‌كات.
پێشتریش بیرێندز، له میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "باسی رۆژ"ی كوردستان24، رایگه‌یاندبوو، حكومه‌تی هۆڵه‌ندا هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان له كه‌رته جیاجیاكان ده‌ربڕیوه، به تایبه‌تی له بواری كشتوكاڵدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش هاوكار و پشتیوانی پێشمه‌رگه بووه و ئێستاش تیمێكیی سه‌ربازی، كه زیاتر له 120 سه‌رباز پێكهاتوون، ئه‌ركی پارێزگاریكردن له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێریان له ئه‌ستۆیه.