سوودانی: پێویسته تاكتیكی سه‌ربازی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌كاربهێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ده‌كات هونه‌ر و تاكتیكی سه‌ربازی نوێ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌كاربهێنن و ده‌ڵێت، نابێت چیتر شێوازی كلاسیكی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌كاربهێنرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 22ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاری ئاسایشی نیشتمانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان دووپاتیكرده‌وه، پێویسته هونه‌ر و تاكتیكی سه‌ربازی په‌یره‌وكراو بگۆڕدرێت و نابێت چیدیكه شێوازی كلاسیكی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش به‌كاربهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی توانای تیرۆرستان لاواز بكه‌ن و جموجۆڵیان سنووردار بكرێت.
له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودانی داواشی له فه‌رمانده‌كان كرد به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌شوێنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان ئاماده‌بن و له ئه‌فسه‌ران و كارمه‌ندانه‌وه نزیكبن، كاریش بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی سه‌ربازییان بكه‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له جێبه‌جێكردنی پلانی مه‌یدانی به‌شداربن.
جه‌ختیكرده‌وه، ده‌بێت هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێز له‌نێوان ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان و یه‌كه سه‌ربازییه‌كاندا هه‌بێت و ئۆپه‌راسیۆنی نایاب و گورزی پێشوه‌خته له دوژمن بوه‌شێندرێن.
به‌درێژایی ئه‌م مانگه زنجیره‌یه‌ك كرده‌وه‌ی تیرۆریستی روویانداوه، به‌هۆیانه‌وه 20 ئه‌فسه‌ر و پۆلیسی فیدراڵ و هاووڵاتی سڤیل كوژراون و له دوایین هێرشیشدا له سنووری ناحیەی سه‌رگه‌ڕانی پارێزگای کەرکووک كاروانێكی سوپای عێراقی كرایه ئامانج و سێ سه‌رباز كوژران و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون.
بە گوتەی بەشێک لە چاودێران زیادبوونی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له پارێزگاكانی ناوەڕاستی عێراق بۆ چه‌ندین هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، لەوانە پشتگوێخستن و نەبوونی هه‌ماهه‌نگی و زانیاری هەواڵگری لەلایەن ئەفسەرانی مەیدانی لە کەرتە جیاجیاکاندا. هەروەها نەبوونی وەڵامدانەوەی خێرا بۆ هێرشه تیرۆریستییەکان، لەکاتێکدا تیرۆریستان خۆیان لە زنجیرە چیای حەمرین حه‌شارداوە و ناهاوسەنگییەکی ئەمنیش لە سنوورەکە هه‌یه.