سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا گه‌یشته به‌غدا

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا، جۆرجا میلۆنی به سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته به‌غدای پایته‌ختی عێراق و بڕیاره دوای به‌غدا سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكات.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، میلۆنی له‌گه‌ڵ گه‌وره كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌شیدا بۆ هه‌رێمی كوردستان، میلۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه.