ناسنامەی یەکێک لە کوژراوەکانی هێرشە چەکدارییەکەی پاریس ئاشکراکرا

میر پەروەر
میر پەروەر

K24 - هەولێر:

یەکێک لەو کەسانەی ئەمڕۆ لە هێرشە چەکدارییەکەی پاریس کوژرا، هونەرمەندێکی کوردە بەناوی (میر پەروەر).

هێرشەکە لەلایەن چەکدارێکی تەمەن 69 ساڵەوە ئەنجامدراوە و دواتر لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

ئەمڕۆ هەینی، کەسێکی (تەمەن 69 ساڵ) بە چەکەوە هێرشیکردە سەر ئارایشتگەیەک و ناوەندی کولتووری (ئەحمەد کایا) لە پاریس، لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی کورد کوژران و سێ کەسی دیکەش برینداربوون، دواتریش هێرشکارەکە دەستگیرکرا.

پاش دەستگیرکردنی هێرشکارەکە و بڵاوبوونەوەی هەندێک زانیاری لەبارەی رووداوەکە، کوردانی دانیشتووی فەرەنسا و بەشێک لە هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانێکیان دژی ئەو هێرشە دەستپێکرد و تێیدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دروستبوو.

.
Fly Erbil Advertisment