به‌وێنه.. جگه له كاولكاری.. بزانه داعش له فه‌للووجه چی له‌دوای خۆی جێهێشتووه
K24 - هه‌ولێر:
ماوه‌ی دوو ساڵ چه‌كدارانی رێكخراوی داعش، فه‌للووجه‌یان له‌ژێر ده‌ستدا بوو، له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ساڵه‌دا، جیا له بڵاوكردنه‌وه‌ی كولتووری توندوتیژی و كوشتن و سه‌ربڕین، كاولكارییه‌كی ته‌واوی ئه‌و شاره‌یان كردووه.
له‌دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و شاره له‌لایه‌ن سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، رۆژانه كاره سه‌یره‌كانی رێكخراوه‌كه وه‌ده‌رده‌كه‌ون.
سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانی ئه‌و شاره، وه‌كو كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كه به‌كارهاتوون و له‌سه‌رجه‌م دیواری باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه‌كانیش، درووشمه‌كانی توندوتیژی رێكخراوه‌كه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه.
جگه له چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومی ئه‌و شاره، قه‌فه‌زی تایبه‌تییان بۆ به‌ندكردنی مرۆڤ لێداناوه.
هه‌روه‌ها ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاره‌كه‌یان كردووه‌ته كارگه‌ی دروستكردنی بۆمب و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوییان تێدا درووستكردووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)