"زۆربه‌ی فه‌ره‌نسییه‌كان داوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن"
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی پێشووی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایده‌كات، زۆرترین فه‌ره‌نسی هیوا بۆ ئه‌وه ده‌خوازن كه جه‌نگی ئۆكرانیا كۆتایی پێبێت و زێلینسكی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ رووسیادا بكات.
فلۆریان فیلیبۆ په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاشكرایكرد، كۆمپانیای Ifop له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه راپرسییه‌كی ئه‌نجامداوه، تێیدا به رێژه‌ی %70ـی هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسی پشتگیری چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی جه‌نگی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌شڵێت: "زێلینسكی ئه‌و جۆره هه‌واڵانه‌ی پێ خۆش نییه".
روونیشیكرده‌وه، به رێژه‌ی %70ـێ خه‌ڵكی فه‌ره‌نسا داواده‌كه‌ن له رێگه‌ی گفتوگۆی ئاشتیانه كۆتایی به جه‌نگی ئۆكرانیا بێت.
پێشتریش پاتریۆس سه‌ركرده‌ی بزووتنه‌وه‌ی فه‌ره‌نسی و فیلیبۆی ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ره‌خنه‌یان له وڵاتانی ئه‌وروپا گرتبوو، به‌وه‌ی پاڵپشتی دارایی و سه‌ربازی ئۆكرانیا ده‌كه‌ن، كه ته‌مه‌نی جه‌نگه‌كه درێژتر ده‌كاته‌وه.
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایهسهر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.