عێراق له‌باره‌ی كاركردنی بیانییه‌كانه‌وه بڕیارێك ده‌رده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق ئاشكرایكرد، راسپارده‌یه‌كیان له‌باره‌ی كاركردنی كرێكاری بیانی له عێراق ئاماده‌كردووه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری له‌سه‌ر بدرێت، به‌مه‌ش سه‌دان هه‌زار هه‌لی كاركردن ده‌ڕه‌خسێنێت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (25ـی كانوونی یه‌كه‌م/دیسێمبه‌ری 2022)، ئه‌حمه‌د ئه‌سه‌دی، وه‌زیری كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی سه‌دان هه‌زار هه‌لی كاركردن له كه‌رتی تایبه‌ت، راسپارده‌یه‌كیان ئاماده‌كردووه و له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق پێشكه‌شی ده‌كه‌ن.
ئه‌سه‌دی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه و هه‌فته‌ی داهاتوو راسپارده‌یه‌ك له‌باره‌ی دامه‌زراندن و رێكخستنه‌وه‌ی كاری بیانییه‌كان له عێراق و ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ ده‌ستی ناوخۆیی ئاماده‌ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و راسپارده‌یه، وه‌زیری كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق روونیكردووه‌ته‌وه، له‌مه‌ودوا خاوەنکارەکان پابه‌ندده‌كرێن بە جێبەجێکردنی بڕگەی یاسای کار کە تایبەتە بە دامەزراندنی عێراقییەک به‌رامبه‌ر دامه‌زراندنی هه‌ر كارمه‌ند و کرێکارێکی بیانی کە لە دامەزراوە، کۆمپانیا، مۆڵ، چێشتخانە و دوکانەکاندا كارده‌كه‌ن.
عه‌بدولڕه‌زاق سوڵتانی، سه‌رۆكی رێكخراوی راسد بۆ پشتیوانی له ده‌ستپاكی ئاشكرایكرد، به‌گوێره‌ی سه‌رژمێری وه‌زاره‌تی پلاندانان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیداری فه‌رمانگه حكومییه‌كانه‌وه، رێژه‌ی هه‌ژاری له عێراقدا بۆ 35% به‌رزبووه‌ته‌وه و شه‌ش هه‌زار پرۆژه‌ی وه‌همیش زیانی 190 ملیار دۆلاری به سامانی گشتی گه‌یاندووه.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی بێكاری له عێراقدا، له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا، حازم ردینی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ له عێراق، رایگه‌یاند رێژەی بێ‌کاری لە عێراق بۆ 14% بەرزبووه‌تەوە، واتە نزیکەی چوار ملیۆن کەس لە دانیشتووانی عێراق بێکارن.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی ئه‌و ناوه‌نده ستراتیژییه عێراقییه، 25%ى دانیشتووانی عێراق له‌ژێر هێڵی هه‌ژاریدان، کە نزیکەی نۆ ملیۆن کەس لە کۆی 40 ملیۆنی دانیشتووانی وڵاتەکە بە دەست هەژارییەوە دەناڵێنن.