ئه‌نقه‌ره: له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه زیاتر له 119 هه‌زار په‌نابه‌ر دیپۆرت كراونه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی توركیا رایگه‌یاند، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 119 هه‌زار و 817 په‌نابه‌ری له وڵاته‌كه‌ی دیپۆرت كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره، رێژه‌ی ده‌ركردن و ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران به‌راورد به ساڵی پێشووتر به رێژه‌ی %159 زیاتر بووه.
ژماره‌ی دهركردنهكه به رێژه‌ی %236 هاووڵاتیانی ئه‌فغانی بوون، %22 پاكستانی بوون و %167 له ره‌چه‌ڵه‌كی دیكه بوون.
فه‌رمانگه‌ی كۆچی توركیا رایگه‌یاند، ته‌نیا له‌م هه‌فته‌یه‌ی كۆتاییدا 3 هه‌زار و 928 په‌نابه‌ری نایاسایی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، كه 1381یان ئه‌فغانی و 101یان پاكستانی و 2446یان ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی دیكه‌یان هه‌بووه.
فه‌رمانگه‌كه، كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیایه، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، له هه‌فته‌ی كۆتاییدا 4 هه‌زار و 135 په‌نابه‌ر ویستوویانه بپه‌ڕنه‌وه بۆ خاكی توركیا، به‌ڵام رێگه‌یان پێ نه‌دراوه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاوه‌كو 22ی ئه‌م مانگه، توركیا رێگر بووه له‌وه‌ی 274 هه‌زار و 311 په‌نابه‌ر سنووری توركیا ببه‌زێنن.
له سه‌نته‌ره‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌راندا 18 هه‌زار و 776 په‌نابه‌ر چاوه‌ڕێی ده‌ركردنیان ده‌كه‌ن.