رووسیا: هێرشێکی ئاسمانی ئۆكرانیامان تێك‌شكاند
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، له هێرشێكی فڕۆكه بێفڕۆكهوانانی ئۆكرانیا بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی (ئه‌نگلز)ـی رووسی سێ سه‌رباز كوژران.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان هێرشێكی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانیایان بۆ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی (ئه‌نگلز)ـی رووسی له ناوچه‌ی (ساراتوف) تێكشكاندووه و به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه، سێ سه‌رباز كوژراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بنكه سه‌ربازییه‌كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه هیچ زیانێكیان پێنه‌گه‌یشتووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، رۆژی شه‌ممه 24ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا ئاشکرایکرد، سەد لە سەد متمانەیان بە هێزەکانیان هەیە بتوانن سیستمی بەرگری ئاسمانی پاتریۆتی ئەمریکی تێکبشکێنن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، رۆژئاوا بە درێژایی مێژوو سیاسەتی لە دژی رووسیا پەیڕەوکردووە و دەیەوێت وڵاتەکە پارچە پارچە بکەن، بەڵام ئامانجی هەمیشەیی مۆسکۆ یەکگرتنەوەی گەلی رووسیایە.
پێشتر، کۆشکی کرملن ئاماژەی بەوداوە، هەر چەکێکی وڵاتانی رۆژئاوا بێتە خاکی ئۆکرانیا لەلایەن هێزەکانیانەوە دەکرێتە ئامانج.
رۆژی هه‌یینی 23ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، ساموێل وێربێرگ، گوتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، سیستەمی بەرگری پاتریۆت ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە پاراستنی ئاسمانی ئۆکرانیا لە هێرشە بەردەوامەکانی رووسا، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رەتیکردووەتەوە هەموو ئەو چەکانە بە ئۆکرانیا بدات کە کیێڤ داوای دەکات، لەوانەش مووشەکی دوورمەودا و تانکی ئابرامز.
رۆژی چوارشه‌ممه 21ـی كانوونی یه‌كه‌می 2022، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، واشنتن به به‌های 1.85 ملیار دۆلار هاوكاری سه‌ربازی پێشكه‌شی ئۆكرانیا ده‌كات.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی واشنتن، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت) و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی سه‌ربازی له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌و سیسته‌مه به‌رگرییه‌ی له‌مێژه‌یه ڤلادیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای به‌ده‌ستهێنانی له واشنتن ده‌كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی رووسیا، به‌ڵام له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا واشنتن گوێی له‌م داوایه‌ی سه‌رۆكی ئۆكرانیا نه‌ده‌گرت.
به‌گوته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، "رووسیا ده‌یه‌وێت زستان وه‌ك چه‌كێك به‌كاربهێنێت بۆ برسیكردن و ئاواره‌كردنی خه‌ڵكی ئۆكرانیا". ئاماژه به‌وه‌شده‌دات، "له‌ماوه‌ی 300 رۆژی رابردوودا رووسیا هه‌وڵیداوه ئۆكرانیا له‌سه‌ر نه‌خشه بسڕێته‌وه، به‌ڵام شكست به هه‌وڵه‌كانی هێندراوه".